کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفێرانی قه‌تار له‌ ئاڵمان

مانگرتنی شۆفێرانی قه‌تار له‌ ئاڵمان 5

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، شۆفێرانی قه‌تار له‌ وڵاتی ئاڵمان پاش به‌ئاكام نه‌گه‌یشتنی دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، دژبه‌ كه‌می حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و ده‌یان هه‌زار موسافیر له‌و وڵاته سه‌رگه‌ردان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیتحادییه‌ی “جی.دی.ال” كه‌ نوێنه‌رایه‌تی شۆفێرانی قه‌تاری ئاڵمانی له‌ ئه‌ستۆ دایه،ئه‌و مانگرتنه‌ی پاش شكستهێنانی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ شیركه‌تی میللی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان ده‌ستپێكردووه‌. ئه‌و یه‌كێتیه‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٥٥ یۆرۆیی حه‌قده‌ستی مانگانه‌ و هه‌روه‌ها پاداشی سێ هه‌زار یۆرۆیی بۆ یارمه‌تیدانی شۆفێران له‌ كاتی هه‌ڵاوسان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار له‌ ٣٨ ساعه‌ته‌وه‌ بۆ ٣٥ ساعه‌ت بوو‌.