ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شۆفێرانی شیركه‌تی گازی ئوستانی لۆڕستان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش په‌یوه‌ست بوونی كرێكارانی پالاوگه‌كان و پترۆشیمیه‌كان به مانگرتنی سه‌راسه‌ری، شۆفێرانی كامیۆنی ئیسفه‌هان و سنووری په‌رویزخان و ئێستاش شۆفێرانی شیركه‌تی گازی ئوستانی لۆڕستان په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌شێكی به‌رین له بازاڕیان و كاسبكارانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چه‌ند شاری ئێران له‌وانه، تاران، ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د و زاهیدان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه مانیان گرت.