شۆفێرانی تاكسی شاری ورمێ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی كرێ تاكسی و خراپی مه‌عیشه‌ت، مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاتییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی تاكسی ورمێ خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێ و دابین كردنی خزمه‌تگۆزاری بۆ شۆفێران بوون. به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه ڕایانگه‌یاند: ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ماشێن به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به خراپی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن.