ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، شۆفێرانی تاكسی له سنه دژبه گرانی و خراپی دۆخی پیشه‌ییان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ڕۆژ پێش ئێستا خه‌ڵكی سنه به ده‌ست گران كردنی نرخی تاكسی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو و ڕۆژی ڕابردووش شۆفێرانی تاكسی دژبه گرانی نرخی سووته‌مه‌نی و قه‌ته‌عاتی یه‌كی ئۆتۆمبێل ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ڕایانگه‌یاند به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان و تێچووی ئۆتۆمبێله‌كانیان له باروودۆخێكی خراپ دا ده‌ژین و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.