دوێنه دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، شۆفێرانی ماشینه بارهه‌ڵگره‌كان له هه‌ر یه‌كه له ده‌روازه سنووریه‌كانی خه‌سره‌وی، بازه‌رگان و باشماخ له ئاست دۆخی خراپ و ناڵه‌باری كاره‌كه‌یان ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به وته‌ی شۆفێرانی مانگرتوو، هۆكاری مانگرتنیان، نه‌بوونی ئیمه‌نی كاری، گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ماشێن وه‌كوو لاستیك، خراپی ڕێگه و بان، مانه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ریان له پشت ده‌روازه سنوورییه‌كان به هۆی نه‌كۆتانی واكسێنی كۆرۆنا و كه‌وتنه مه‌ترسی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند. به وته‌ی ناڕازییان سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار مانگرتن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هه‌تا ئیستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ جێبه‌جێ كرانی داخوازییه‌كانیان نه‌گیراوه‌ته به‌ر.