ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری به‌نده‌ر ئیمام په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ٢٨ ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران له‌ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و گیان به‌ختكردنی ٢٢٤ كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه، كرێكارانی پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت و كامیۆن‌داران و بازاڕیانی ئێران به‌مه‌به‌ستی فه‌له‌ج كردنی ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی ئیسلامی بڕیاری مانگرتنی سه‌راسه‌ری و په‌یوه‌ست بوون به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا و ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌و مانگرتنه به‌رینتر ده‌بێت.