ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، شۆفێرانی ئیجاره‌یی و تاییه‌تی سه‌ر به شیركه‌تی موخابراتی ئێران له سه‌رانسه‌ری وڵات، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی ناڕازی ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و شیركه‌تی ئیسفه‌هانی تاها له په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆی بواردووه. شیركه‌تی موخابراتی ئێران هه‌موو به‌شه خسووسیه‌كانی ڕاده‌ستی شیركه‌تی تازه دامه‌زراوی تاها كردووه له حاڵكێدا ئه‌و شیركه‌ته توانای په‌رداختی حه‌قده‌ست و بیمه‌ی كرێكارانی نییه.