ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی ئۆتوبووس له ویلایه‌تی “كاتالان“ی ئیسپانیا، له ڕێپێوانێكی ناڕه‌ڕزایه‌تیدا خوازیاری خانه‌نشینی له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ پاره‌ی تاڵانكراویان بۆسه‌ر حیسابه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتنه له ناڕه‌زایه‌تی به خراپ بوونی باری ئابووری و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی داهاتی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان له‌و وڵاته ده‌ستیپێكردووه. مانگرتنی به‌ربڵاوی كرێكاران له ئیسپانیا له كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوێكی نوێی بۆ سپاردنی به‌شی هاتووچۆی ئه‌و وڵاته به كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ڵگرتووه و به هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌وه سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ خاوه‌نكار كه كرێكاران به ڕاحه‌تی له كار ده‌ربكات.