كۆمه‌ڵێك له شۆفیر تاكسییه‌كانی سه‌بزه‌وار ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر سازمانی تاكسیڕانی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیر تاكسییه‌كانی مه‌شهه‌د و بابۆل، شۆفیر تاكسییه‌كانی سه‌بزه‌واریش به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون و خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشت وه‌ك، ده‌ستكێش، ماسك و مه‌وادی پاككه‌ره‌وه، بۆ شۆفیره‌كان بوون. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه، له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به گیانی هاووڵاتییان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.