ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و وانت باری شیراز دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی عه‌وارزی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیۆن‌داران و شۆفێرانی وانت بار به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پایانه‌ی گواستنه‌وه‌ی بار و مه‌یدانی سه‌وزه و ته‌ڕه‌باری شیراز ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست گرانی عه‌وارزی و كه‌لووپه‌له‌كانی ئۆتۆمبێل و هه‌روه‌ها قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌ك نیشان دا و خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.