پزیشكان و كاراموزهكانی به‌ریتانیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و كه‌می حه‌قده‌ست له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه گه‌وره‌ترین مانگرتنی پزیشكان له به‌ریتانیا له ماوه‌ی ٧٠ ساڵی ڕابردوو و تا به ئه‌مڕۆ ٣٠ هه‌زار نۆره‌ی نه‌خۆش هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، چوار هه‌زار و ٥٠٠ پزیشكی كاراموز له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی به‌ریتانیا كار ده‌كه‌ن و حه‌قده‌ستیان له ئاست پزیشكانی دیكه زۆر كه‌مه و ده‌وڵه‌ت هیچ پلانێكی بۆ دامه‌زراندنی هه‌میشه‌ییان نییه.