کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شكۆداری خه‌ڵكی خۆڕاگر له‌ شاره‌كانی كوردستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێیه‌ندانی ١٤٠٢، خه‌ڵكی خۆڕاگری شاره‌كانی كوردستان چوون به‌ده‌م بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌موو بازاڕه‌كانیان داخست.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بازاڕی تاناكۆرای سنه‌، شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و ٢ و ٣ی سنه‌، به‌هاران و بازاڕی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ به‌ ته‌واوی داخراون. له‌ دیوانده‌ره‌، كامیاران، كرماشان، دێولان، مهاباد، بۆكان، بانه، سه‌قز، مه‌ریوان و سه‌وڵاوا دووكانه‌كان سه‌دا سه‌د داخراون. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان له‌به‌رده‌م ماڵی گیانبه‌ختكردووان “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و په‌یامی یه‌كگرتوویی و پشتیوانیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان دووپات كردۆته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٦ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ پاكستان

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی توونسی دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

-

دووركه‌‌وتنه‌وه‌ی ٢١٦ هه‌زار قوتابی ده‌بیرستانی له‌ خوێندن

-

ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین

-

ده‌ركردنی كه‌یفه‌رخواست بۆ “شه‌یدا سابری جو” له‌ یاسووج

-

ڕێگری هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ گه‌یشتنی كاروانی یارمه‌تی مرۆیی مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید

-