کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی سەرتاسەری لە شارە جۆراوجۆره‌كانی ئێران

مانگرتنی سەرتاسەری لە شارە جۆراوجۆره‌كانی ئێران 3

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوکات به‌ بانگەوازیی سەرتاسەری بۆ ساڵیادی خه‌زه‌ڵوه‌ری خوێناویی، مانگرتنی سه‌راسه‌ری لە زۆربه‌ی شارەكانی ئێران دەستیپێکرد.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕه‌کان لە چەند ناوچەیەکی شاری “تاران”، “شیراز”، “مه‌شهه‌د”، “ڕه‌شت” “سنە”، “ئێسفه‌هان”، “تەبرێز”، “مه‌هاباد”، “كرماشان”، “کامیاران”، “جوانڕو”، “ڕوانسه‌ر”، “شنۆ”، “مه‌ریوان”، “دیواندەرە”، “بانە”، “سەقز”، “پیرانشار” و “بۆکان”، بۆ پاڵپشتی له‌ ڕاپەڕینی شۆڕشی گەلانی ئێران دەستیان بە مانگرتن کرد و سەرەڕای هەڕەشەکانی دەزگا ئەمنییەکان، دوکانەکانیان داخست.