کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی سەرتاسەری لە شارە جۆراوجۆره‌كانی ئێران

3 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌‌‌ ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژ هاوکات به‌ بانگەوازیی سەرتاسەری بۆ ساڵیادی خه‌زه‌ڵوه‌ری خوێناویی ٩٨،و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی مانگرتنی سه‌راسه‌ری لە زۆربه‌ی شارەكانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕه‌کان لە چەند ناوچەیەکی شاری “تاران”، “سه‌رده‌شت”، “شیراز”، “مه‌شهه‌د”، “ڕه‌شت” “سنە”، “ئێسفه‌هان”، “تەبرێز”، “شنۆ”، “مه‌هاباد”، “كرماشان”، “کامیاران”، “جوانڕو”، “ڕوانسه‌ر”، “مه‌ریوان”، “دیواندەرە”، “دێهگولان”، “بانە”، “سەقز”، “پیرانشار”  و “بۆکان” ، بۆ پاڵپشتی له‌ ڕاپەڕینی شۆڕشی گەلانی ئێران دەستیان بە مانگرتن کرد و سەرەڕای هەڕەشەی دەزگا ئەمنییەکان، دوکانەکانیان داخست.