کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی سەرتاسەری لە شارە جۆراوجۆره‌كانی ئێران

2 1 2

ڕۆژی چه‌وارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ دووهه‌مین ڕۆژ هاوکات به‌ بانگەوازیی سەرتاسەری بۆ ساڵیادی خه‌زه‌ڵوه‌ری خوێناویی، مانگرتنی سه‌راسه‌ری لە زۆربه‌ی شارەكانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕه‌کان لە چەند ناوچەیەکی شاری “تاران”، “سه‌رده‌شت”، “شیراز”، “مه‌شهه‌د”، “ڕه‌شت” “سنە”، “ئێسفه‌هان”، “تەبرێز”، “شنۆ”، “مه‌هاباد”، “كرماشان”، “کامیاران”، “جوانڕو”، “ڕوانسه‌ر”، “شنۆ”، “مه‌ریوان”، “دیواندەرە”، “دێهگولان”، “بانە”، “سەقز”، “پیرانشار” و “بۆکان”، بۆ پاڵپشتی له‌ ڕاپەڕینی شۆڕشی گەلانی ئێران دەستیان بە مانگرتن کرد و سەرەڕای هەڕەشەکانی دەزگا ئەمنییەکان، دوکانەکانیان داخست.