ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاكی خه‌ڵكی دیاربه‌كر له باكووری كوردستان پاش خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئه‌و شاره بۆ پشتیوانی له غه‌زه، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیه، كۆمه‌ڵێك له ژنان له‌وانه نوێنه‌رانی ڕێكخراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌كان له شاری دیاربه‌كر له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشه وه‌حشیانه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی فه‌له‌ستین له غه‌زه، له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی مزگه‌وتی “كورشونلوو” له ناوچه‌ی سوور ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. به‌شداربووان چه‌نیدن به‌نێریان به دروشمی “كاتێك منداڵان ده‌كوژرێن نابێت بێده‌نگ بیت” به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.