کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

مانگرتنی سێ به‌ندكراوی سیاسیی خه‌ڵكی شاری شنۆ له‌ زیندانی كرمان

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراوی سیاسیی بە ناوەکانی “تاهێر خۆرشیدی، فاروق شاروێرانی و ئەمیر پەیغامی”، خەڵکی شاری شنۆ، لە زیندانی کرماندا مانیان له‌ خواردن گرت.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو سێ به‌ندكراوه‌ سیاسییە، لە به‌رامبه‌ر هەڵسوکەوتی نەشیاوی بەرپرسی حیفازەت ئیتلاعاتی زیندانی کرمان و گوشارهێنان بۆ ئەو سێ زیندانییه‌، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و دەستیان داوەتە مانگرتن. شایانی باسه‌، بەرپرسی حیفازەتی زیندانی کرمان، هەڕەشەی لێان کردووە کە مووی سەریان وەکوو عیبرەت بۆ زیندانییانی دیکە دەتاشێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەو سێ زیندانییە سیاسییە ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٦،  لە لایەن دادگای نیزامیی شاری ورمێ، سەرجەم بە ١٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی کرمان مەحکووم کران. دادگای نیزامیی شاری ورمێ، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم تاوانبار کردبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah