کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی سێ به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین بۆ پشتیوانی له‌ خوێندكارانی شه‌ریف

مانگرتنی سێ به‌ندكراوی زیندانی ئێڤین بۆ پشتیوانی له‌ خوێندكارانی

سپیده‌ قولیان،هه‌ستی ئه‌میریومه‌لیحه جه‌عفه‌ریڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ خوێندكارانی زانكۆ و ئیدانه‌كردنی سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان، له‌ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین مانیان گرتووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ چالاكه‌ سیاسیه‌ به‌شێوه‌ی ته‌واو وه‌خت له‌ نێو به‌ند مان‌ ده‌گرن و دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشم به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌كان حه‌راسه‌تی زیندانی ئێڤین به‌مه‌به‌ستی شكاندنی ئه‌و مانگرتنه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ریان و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری داون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و ڕاگیرانیان له‌ به‌شی فه‌رهه‌نگی زیندان كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی برا و خۆشه‌كانمان ده‌بین.