كرێكارانی پترۆشیمی “كاویان”ی عه‌سه‌لوویه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جی نه‌بوونی داخوازییه‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به وته‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكاران، به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌تی “كاویان”ی عه‌سه‌لوویه هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و پێنج كه‌س له كرێكارانی مانگرتوویان بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ناساندووه كه دواتر بانگهێشت كراون. له وڵامی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌ت، كرێكاران بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه مانگرتن و ڕایانگه‌یاند: تا گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار و به‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن.