کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی ڕێگای ئاسنی به‌ریتانیا

گه‌وره‌ترین مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێگای ئاسنی به‌ریتانیا له‌ ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا له‌ نیمه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستی پێكردووه‌ و هاتووچۆی هاووڵاتییان له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ به‌ته‌واوه‌تی تووشی گرفت بووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م مانگرتنه‌دا زیاتر له‌ ٤٠ هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی ڕێگای ئاسنی به‌ریتانیا به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. یه‌كێتی كرێكارانی ڕێگای ئاسن، هێڵی ده‌ریاوانی و گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیا، سێ ڕۆژی حه‌فته‌ی ڕابردوویان وه‌ك ڕۆژی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن دیاری كردبوو و بڕیاریان داوه‌،‌ له‌ ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتووشدا به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین نه‌چنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه‌ كێشه‌ی نێوان خاوه‌نكاران و یه‌كێتی كرێكاران به‌هۆی زیادنه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران و حقووقی خانه‌نشینكراوان و دۆخی كار ڕوویداوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانییانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریه‌

komalah

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٤٦ كۆچبه‌ر له‌ كانتینری بارهه‌ڵگرێك له‌ تگزاسی ئامریكا

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ٥١ به‌ندكراوی زیندانی كۆلۆمبیا به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ١٣ كه‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی له‌ ئه‌رده‌ن

komalah

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی سۆسیالیسته‌كانی ئیسپانیا دژ به‌ سیاسه‌تی دژه‌ كۆچبه‌ری ئۆرووپا

komalah

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌ “موونیخ”ی ئاڵمان

komalah