كرێكارانی به‌شی ده‌وڵه‌تیی توونس ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جوزه‌ردان، پاش بانگهێشتی یه‌كێتی كرێكارانی ئه‌و وڵاته و له‌ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری له‌لایه‌ن سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ،مانیانگرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی مانگرتنی كرێكاران له به‌شه‌كانی ئۆتوبووسڕانی، قه‌تار، فڕۆكه‌خانه، ئیداراه و شیركه‌ته ده‌وڵه‌تییه‌كان، سیسته‌می هاتووچۆی توونس داخراوه و ناڕه‌زایه‌تی گشتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. یه‌كێتی كرێكارانی توونس زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه و هیواداره بتوانێت سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌لانانی یارانه و كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان ڕابگرێت. ده‌وڵه‌تی “قه‌یس سه‌عید” سه‌رۆككۆماری توونس ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی بانكی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵه‌وه قه‌رز وه‌ربگرێت و كێشه ئابوورییه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانی بانكی نێونه‌ته‌وه‌یی گۆشاری خستووه‌ته سه‌ر چینی كرێكار و هه‌ژاری ئه‌و وڵاته و نرخی پێداویستییه‌كان له توونس تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.