به‌پێی بانگهێشتی بڵاوكراو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی خۆڕاگری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وڵامێكی به‌هێزیان به سیسته‌می سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی دایه‌وه و په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون.
ئه‌و مانگرتنه له كاتێكدا ده‌ستیپێكردووه كه ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تا دوایین كاته‌كانی شه‌وی ڕابردوو هه‌وڵیان دا له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و ناردنی پیامه‌كه‌وه خه‌ڵك له په‌یوه‌ست بوون به مانگرتنی گشتی پاشكه‌ز كه‌نه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی خۆنه‌ویستی شاره‌كانی سه‌قز، سنه، مه‌ریوان، بانه، سه‌رده‌شت، جوانڕۆ، پیرانشار، مهاباد، بۆكان و ورمێ هه‌ڵ له به‌یانیه‌وه دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه و مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند.