کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی زێڕفرۆشانی ورمێ هاوكات له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان له‌ چه‌ند شاری ئێران

مانگرتنی زێڕفرۆشانی ورمێ هاوكات له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان له‌ چه‌ند

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌١٦ی گوڵان، سنفی زێڕفرۆشانی ورمێ هاوكات له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان له‌ شاره‌كانی یه‌زد، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، هه‌مه‌دان، زه‌نجان، قوم و ئه‌رده‌بیل مانیان گرت.

زێڕفرۆشانی ئێران خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی باج بوون و ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر ئاستی باج له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كانیان كه‌م نه‌كرێته‌وه‌ و بڕیاری تۆماركردنی فاكتۆره‌كانیان له‌ سایتی تیجاره‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شرێته‌وه‌، درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان به‌ربڵاوتر ده‌كه‌ن.