ڕۆژی شەممە 9ی مانگی ڕێبەندان، زیندانییه‌كی سیاسی به ناوی “ئیبراهیم سدیق هەمەدانی” لەسەر جێبەجێنەکردنی بەڵێنی بەرپرسانی زیندانی مه‌ریوان بۆ گواستنەوەی خۆی و کوڕەکەی بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنە، دەستی داوەته مانگرتن لە خواردنی دەرمانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژی دووشەممە 13ی مانگی بەفرانبارەوە ئەو دوو زیندانییە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە جیانەکردنه‌وه‌ی زیندانیان، مانیان لە خواردن گرتبوو و هاوکات لە ناوه‌ندی زیندانی ورمێ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو. “ئیبراهیم سەدیقی هەمدانی” لەگەڵ دوو منداڵەکەی بەناوی سالار و مەریەم، لە ڕێکەوتی 4ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ی هه‌تاوی دەستبەسەر كرابوون. شایانی باسە ئەم دوو هاوڵاتییە، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و ته‌بلیغ دژی نیزام” بە 16ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.