دووهه‌زار كرێكاری شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی مه‌عده‌نی مسی وه‌رزه‌قان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی “ئاهه‌ن ئاجین”، “مۆبین”، “نه‌وئاوه‌ران”، “زۆحه‌ل” و چه‌ند شیركه‌تێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌كردنی ٦٠ كه‌س له چالاكانی كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. شایانی باسه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی ئه‌و مه‌عده‌نه ڕێگرییان كردبوو له چوونه‌سه‌ر كاری به‌شێك له كرێكاران به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی گریبه‌سته‌كانیان به‌سه‌ر چووه.