ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، كاسبكاران و بازاڕیانی شاری مێردین‌ی باكووری كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ شه‌و شاره، له‌ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌ڵاوسان و هه‌ڵسووكه‌وتی خراپی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، دوكانه‌كانیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سولەیمان سۆیلو” وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورکیه بۆ به‌شداری له “کۆبوونەوەی ئاسایشی شار” لەگەڵ جێگری وەزیری ناوخۆ، فەرماندەی گشتیی پۆلیس، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش، قەیومی مێردین و ئامەد و قائیمقامەکانی شارۆچکەکانى سنوورەکە، سەردانی شاری مێردین‌ی کرد و لەپاش کۆبوونەوەکە، سۆیلو چوو بۆ شارۆچکەى کەربۆران و ویستی سەردانی ناو بازاڕ و کاسبکاران و دوکاندارەکان بکات، به‌ڵام دوكاندارانی ناڕازی مانیان گرت و ئیدانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سویلۆیان كرد و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ناچاربوون ناوچه‌كه به‌جێبێڵن.