کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مانگرتنی ده‌ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی قزلحه‌سار

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، ده‌ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌سێداره‌دانی “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “وه‌فا ئازه‌ربار” مان له‌ خواردن ئه‌گرن.

له‌ به‌یانیه‌ی ئه‌و ده‌ به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ دا هاتووه‌: ” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد و به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ زیندانیانی مانگرتووی زیندانی ئێڤین، هه‌ر سێشه‌ممه‌ مان له‌ خواردن ده‌گرن. واژۆكارانی ئه‌و به‌یانیه‌ بریتین له‌: “جه‌عفه‌ر ئیبراهییمی”، “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب”، “سپێهر ئیمام جومعه”، “لوقمان ئه‌مین پور”، “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری”، “مه‌یسه‌م دێهبانزاده‌”، “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌”، “حه‌مزه‌ سه‌واری”، ” سه‌عید ماسووری” و “ڕه‌زامحه‌ممه‌د حسێنی”. نووسه‌رانی ئه‌و به‌یانیه‌ به‌ ئاماژه‌پێدان به‌ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندی زیندانیانی سیاسی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندان، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و كاته‌وه‌ بۆ زیندانی قزلحه‌سار دوورخراونه‌ته‌وه‌، بینه‌ری شه‌پۆلێك له‌ ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و غه‌یره‌ سیاسی بوون و به‌ هه‌ر شێوه‌یێك توانیویانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ ڕوونكردنه‌وه‌یان داوه‌ و هه‌واڵه‌كانیان بۆ ڕای گشتی بڵاو كردۆته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ له‌هستان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی خراپی ژیانی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ڕه‌ساڵه‌تی تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو منداڵ له‌ خێوه‌تێكی كۆچه‌رییه‌كانی ئه‌سڵاندووزی ئه‌رده‌بیل

-

بارینی به‌فر و قه‌تعی گاز له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران

-

ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له‌ قه‌رارگای ساره‌ڵڵای سپای پاسداران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی خارك

-