ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌تی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و نزمی كواڵێتی خۆراك، هه‌روه‌ها نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ناڕازی له ئاست گرانی نرخی خۆراك و نزمی كواڵێتیه‌كه‌ی، خراپی دۆخی بێهداشتی خوابگا و سلف سرویس، هه‌روه‌ها نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای پێویست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. خوێندكاران به داخستنی كلاسه‌كانی ده‌رس و كۆكردنه‌وه‌ی زه‌رفی خۆراكه‌كان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ، مانیان گرتووه و خوازیاری ڕێزگرتن له كه‌رامه‌تی ئینسانیان بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی حراسه‌تی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران هێرشیان بردۆته سه‌ر خوێندكارانی نێو كلاسه‌كانی ده‌رس و كارتی دانشجویی چه‌ند خوێندكاری كچیان به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری زه‌وت كردووه.