ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆ له به‌ریتانیا و سوید به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ خێوه‌تیان هه‌ڵدا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران له زانكۆی ئاكستری به‌ریتانیا به هه‌ڵواسینی به‌نێر و لێدانی خێوه‌ت له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ مانیان گرتووه و داوای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكاران له زانكۆكانی ستۆكهۆڵم، كۆتنبێرگ، ئۆپسالا و لووند له وڵاتی سوید له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له غه‌زه و كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بوون.