ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی كۆلێژی ده‌روونناسی له زانكۆی به‌هه‌شتی تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی حه‌راسه‌تی زانكۆ، مانیان گرت و كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرتی كاناڵی تێلێگرامی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، ئه‌و مانگرتنه دژبه چوونه‌ژووره‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ نێو كتێبخانه و كلاسه‌كانی ده‌رس بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت به‌بێ هه‌ڵگرتنی به‌ڵگه‌ی پێناسه و به داپۆشینی ڕوومه‌تیان، له كاتی وتنه‌وه‌ی وانه له‌لایه‌ن مامۆستاوه، چوونه‌ته نێو كلاسه‌كانی ده‌رس و كارتی خوێندكاری ئه‌و كچانه‌ی سه‌رپۆشیان نه‌بووه، زه‌وت كردووه. به‌وته‌ی خوێندكارانی ناڕازی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مافه‌كانیان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و له‌ژێر ناوی دین پێشێل كراوه، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.