به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، خاوه‌ن كامیۆنه‌كانی گواستنه‌وه‌ی شێن و ماسه‌ی مه‌راغه، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خاوه‌ن كامیۆنه‌كان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م و زۆر بوونی قیمه‌تی شێن و ماسه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. شایانی باسه ته‌عتیل بوونی هێندێك له كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شێن و ماسه له‌مشاره بووه‌ته هۆی به‌رز و نزم بوونه‌وه‌ی قیمه‌تی شێن و ماسه و ئه‌وه‌ش كێشه‌ی زۆری بۆ شۆفیره‌كان خوڵقاندووه و ناڕه‌زایه‌تی گشتی ئه‌وانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.