ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خاوه‌ن به‌له‌مه‌كانی دانیشتووی به‌نده‌ركانی ڕیگ و گه‌ناوه، له ناڕه‌زایه‌تی به ته‌رخیس نه‌كردنی كه‌لووپه‌له‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیان و خاوه‌ن به‌له‌مه‌كانی به‌نده‌ر گه‌ناوه ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ مانیان گرتووه و ڕۆژی سێشه‌ممه خاوه‌ن به‌له‌مه‌كانی به‌نده‌ر ڕیگیش به‌و مانگرتنه په‌یوه‌ست بوون. خاوه‌ن به‌له‌مه‌كان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا بوون و داویان كرد ئه‌و كهلووپهلانهی پێشتر هاورده‌یان كردووه به زووترین كات ته‌رخیس بكرێت.