ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له دوای مانگرتنی جۆشكارانی پڕۆژه‌یی “جنووب” كۆمه‌ڵێك له جۆشكارانی نه‌وت و گازی شێركه‌تی “پایه‌ندان”ی تاران به مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی گرێبه‌سته كۆنه‌كانیان له گه‌ڵ ئه‌و شێركه‌ته و نووسینه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نوێ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران سه‌ره‌ڕای به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ڕایگه‌یاندووه كرێكارانی گرێبه‌ستی پڕۆژه‌یی له فازی ١٤ی عه‌سه‌لوویه له مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وامن و ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا كاتێ گرێبه‌سته كارییه‌كان له سه‌ر كاغه‌ز فه‌رمی نه‌كرێته‌وه ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه زۆربه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه هۆكاری به‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشووی مانگانه و زۆر نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن خاوه‌نكارانی ئه‌و شێركه‌تانه‌یه.