ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌واوی مامۆستا و خوێندكاران و پێرسۆنێلی زانكۆی پزیشكی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌رگوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكاران، ته‌واوی ئه‌ندامانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خوابگای ٢٢ی گوڵان و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه كه بووه هۆی برینداربوونی چه‌ند كه‌س، مانیان گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌منییه‌تیان دابین نه‌كرێت درێژه به كار و چالاكییه‌كانیان ناده‌ن.