ده‌یان كه‌س له به‌ندكراوانی زیندانی “ئه‌هه‌ر”ی سه‌ر به ئۆستانی زه‌نجان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێل كردنی مافی زیندانیان، مانیان له خواردن گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٢٠ به‌ندكراوی زیندانی “ئه‌هه‌ر” له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان له‌وانه، “مافی مه‌ه‌ره‌خه‌سی”، “نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی” ، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. له وڵامدا به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه به‌ندكراوانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و بێ‌ڕێزیان پێ كردوون. به وته‌ی زیندانیان، به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه پێشێل كردنی مافه‌كانیان وه‌كوو ئامرازێك بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕه‌وانی به‌ندكراوان به‌كار ده‌به‌ن.