ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتنی به‌ربڵاوی كارمه‌ندانی به‌شی گه‌واستنه‌وه‌ی گشتی له پاریس له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌رنامه‌ی چاكسازی یاسای خانه‌نشینی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، بووه‌ته هۆی پێكهاتنی ترافیك له هاتووچۆی به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌مشاره.
له وه‌ڵامی ئه‌رێنی به بانگه‌وازی زۆربه‌ی سه‌ندیكاكانی فه‌ڕانسه، كارمه‌ندانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتیی پاریس، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خه‌رمانان له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌رنامه‌ی چاكسازیی خانه‌نشینی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و به شێوه‌ی به‌ربڵاو مانیان گرتووه. له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه، ١٠ هێڵی مێترۆ به ته‌واوی ڕاگیراون، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری قه‌تاره خێراكان و ئۆتۆبووسه‌كان بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێ كه‌می كردووه و سه‌ره‌نجام، بووه‌ته هۆی پێكهاتنی ترافیك له هاتووچۆی به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌مشاره. له لایه‌كی دیكه‌وه به سه‌دان كه‌س له كارمه‌ندانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتی پاریس، له به‌رابه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له‌مشاره ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه به‌نیازه ٤٢ یاسای خانه‌نشینی ئه‌م وڵاته تێكه‌ڵ كاته‌وه و به شێوه‌ی یاسایه‌كی واحد ده‌ری بێنێت.