هه‌زاران كرێكاری سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له شاره‌كانی تاران، ئیلام و عه‌سه‌لوویه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ، سه‌ره‌كی ترین داخوازییه‌كانیان بریتین له : دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی له ڕێگه‌ی بستنی قه‌راردادی هه‌میشه‌یی و ڕاسته‌وخۆ، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، په‌رداختی ته‌واوی مه‌زایاكان و به فرمی ناساندنی مافی درووست كردنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ.