کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

سوعدا خەدیرزادەبەندکراوی سیاسی کە دووگیانە و لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ٧ مانگ ڕاگیرانی بەبێ دادگایی کران لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی گوڵانه‌وه‌ مانی لە خواردن گرتووە و گیانی خۆی و منداڵه‌كه‌ی لە مەترسیدایە.

به‌پێی تۆمارێكی دەنگیی کە به‌ده‌ستی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی كوردستانه‌وه‌ گه‌ییشتووه‌،سوعدا خەدیرزادەڕایگه‌یاندووه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئه‌ویان وەک بارمتە لە زینداندا ڕاگرتووە و بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ هەڕەشەیان لە ناوبراو کردووە و پێشنیاری دوور لە ئەخلاقیان به‌و زیندانییه‌ داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌سوعدا خەدیرزادە تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ ورمێ گوازرایەوە. ناوبراو دوای ٢٥ ڕۆژ و تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە و لەو کاتەوە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت لە بەندی ژنان ڕاگیراوە و لە خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بە قۆناغی دووگیانی بێبەش کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی شۆفێر تاكسیه‌كان له‌ شاری سنه‌

komalah

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

komalah

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٧ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

komalah

گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک لە ناوچە شاخاوییەکانی تەرگەوەر

komalah

گیان لەدەستدانی دوو منداڵ بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah