کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی به‌ندكراوان له‌ چه‌ند زیندانی ئێران دژبه‌ ئێعدام

مانگرتنی به‌ندكراوان له‌ چه‌ند زیندانی ئێران دژبه‌ ئێعدام 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران دژبه‌ سزای ئێعدام مانیان له‌ خواردن گرت.

ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین دژبه‌ ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ مانیان له‌ خواردن گرت و به‌دوای ئه‌واندا چه‌ندین به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، كرماشان، سه‌قز، خۆڕه‌م ئاوا، مه‌شهه‌د، قه‌زوێن و شیراز په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ بوون و بریاریان دا سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك دژبه‌ سزای ئێعدام مان له‌ خواردن بگرن.