ڕۆژی سێشەممە ٣ی رەزبەری ١٤٠٣، به‌ندكراوانی سیاسی له ٢١ زیندانی وڵات بۆ ٣٥مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام درێژه‌یان به كارزاری نا بۆ ئێعدام دا.
بەندکراوانی بەشدار لەم هەڵمەتە بەیاننامەیێکیان بڵاو کردوەوە و تێدا داوایان لە ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكانی سیاسی و ئه‌ندامانی پاڕله‌مان له سه‌رانسه‌ری جیهان كرد پێشوازی له مه‌سعوود پزشكیان نه‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی ئێعدام و سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت. به‌ندكراوانی مانگرتوو هه‌روه‌ها وتیان: پزیشكیان نوێنه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران نییه به‌ڵكوو نوێنه‌ری به‌یتی ڕێبه‌رییه و كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌بێ گوێبیستی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بێت نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی.