ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین بۆ دووهه‌مین جار دژبه سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی له مه‌حه‌وه‌ته‌ی به‌ندیخانه مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانی ئێڤین به وتنه‌وه‌ی دروشمی “بۆ ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی په‌یوه‌ست به مانگرتنی به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین بن”، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون. هاوكات كۆمه‌ڵێك له چالاكانی چه‌پ و فمێنیستی ئاڵمان له كۆبوونه‌وه‌یێكدا پشتیوانی خۆیان له په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی و دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “بژی هاوپشتی جیهانی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین خوازیاری ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون.