ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له چه‌ند زیندانی ئێران بۆ ١٧هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام مانیان گرت و درێژه‌یان به كارزاری دژبه ئێعدم دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، تاران، ئێڤین، ئه‌راك، شیراز، ته‌ورێز، ورمێ، نه‌غه‌ده و كرماشان بۆ ١٧ هه‌مین جار دژ به سزای ئێعدام ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و به‌یاننامیه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌پێدان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدامه‌كان له مانگی گوڵانی ١٤٠٣ ڕایانگه‌یاند: ته‌نیا ڕێگه، كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری مه‌زهه‌بی له ئێرانه.