کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی گوڵان، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ به‌نده‌كانی ٤، ٦ و ٨ی ژنانی زیندانی ئێڤین، قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، خۆڕه‌م ئاوا، خۆی، نه‌غه‌ده‌، سه‌قز و مه‌شه‌د بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ سزای ئێعدام مانیان له‌ خواردن گرت.

به‌وته‌ی به‌ندكراوانی مانگرتوو،هه‌ر شه‌ش ساعه‌ت به‌ندكراوێك له‌ یه‌كێك له‌ زیندانه‌كانی ئێران له‌ سێداره‌ ده‌درێت. به‌ندكراوان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوو له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاند: هه‌ر شه‌ش ساعه‌ت مرۆڤێك ده‌كوژن، چۆن ده‌توانن ئاوا بێده‌نگ بن، ٤٤ به‌ندكراو له‌ ڕیزی ئێعدام دان و حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” دا سه‌پاوه‌، به‌ڵام ئێوه‌ هه‌ر بێده‌نگن. به‌ندكراوانی سیاسی ویژدانی وشیاری كۆمه‌ڵگان و ده‌نگی هه‌موو به‌ندكراوانی ئێعدامی و بنه‌ماڵه‌كانیانن، ئێوه‌ش هه‌نگاوێك هه‌ڵ گرن تاكوو كۆماری ئیسلامی له‌ ژێر گوشاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناچار بێت سزای ئێعدام به‌ ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-