ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، له ١٨هه‌مین كارزاری نا بۆ ئێعدام، بندكراوانی سیاسی له چه‌ند زیندانی ئێران بۆ جارێكی دیكه مانیان له خواردن گرت.
ماوه‌ی ١٨ حه‌فته‌یه كه به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی كرماشان، خۆی، نه‌غه‌ده، سه‌قز، قزلحه‌سار، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، ئێڤێن، تارانی گه‌وره، خۆڕه‌م ئاوا، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د و عادل ئابادی شیراز دژبه سزای ئێعدام مان له خواردن ده‌گرن. به‌شداربووانی ئه‌و كارزاره داوا له هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بن تاكوو سزای ئێعدام له ئێران بۆ هه‌میشه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.