به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه به‌شێك له بازاڕیان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیانی مه‌دره‌سه‌كان دژبه هێرشی شیمیایی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌و شاره و ژاراوی بوونی چه‌ندین كه‌س مانیان گرت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه له شاره‌كانی سه‌قز، سنه، دیوانده‌ره و كرماشان و ده‌یان قوتابی ژاراوی و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. هاوكات خه‌ڵكی ناڕازی سه‌قز دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ئاڵای ڕژیمیان سووتاند و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان به‌شه‌ڕ هاتن و چه‌ندین لاو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. كۆمه‌ڵه و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه دژبه‌و كرده‌وه تیرۆریسته‌ی ڕژیم داوای مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سه‌قزیان كرد. ڕۆژی دووشه‌ممه بازاڕیان و قوتابیان به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌شه‌وه چوون و دووكان و بازاڕه‌كان داخران و قوتابیان مه‌دره‌سه‌كانیان بایكۆت كرد.