ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی له ٢٠ ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز، پترۆشیمی ئێران به پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له‌لایه‌ن شۆرای ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وته‌وه بڵاو كرابۆوه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت،گاز، پترۆشیمی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به ڕێژه‌ی ٧٩٪ و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ده ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون بریتین له: “پترۆشیمیه‌كانی ده‌شت عه‌باس و دێهلۆڕان”، “پترۆشیمی ئاپادانی ئابدانان”، “كرێكارانی شیركه‌تی شه‌بدیز سه‌نعه‌تی دوورگه‌ی لاوان”، “كرێكارانی سایتی ١ی پترۆشیمی بووشێهر”، “كرێكارانی مه‌خزه‌نه‌كانی ئاسفاڵتی تووس”، “شیركه‌تی عمران سه‌نعه‌تی پایه‌ندان”، “كرێكارانی شیركه‌تی به‌رق و وزه‌ی سپاهانی ئیسفه‌هان”، “شیركه‌تی ئێكسیر سه‌نعه‌تی فازی ٢ی پاڵاوگه‌ی ئابادان”، “شیركه‌ته‌كانی “ئابادڕاهان و سه‌كافی پالاوگه‌ی ئابادان”، “كرێكارانی كیان سه‌نعه‌تی پترۆشیمی گه‌چساران”، “كرێكارانی ئێكسیر سه‌نعه‌تی فازی ١٤ی پارسی جنووبی”، “شیركه‌تی په‌یمانكاری عه‌باسی و لیمووچی”، “كرێكارانی پترۆشیمی سه‌ده‌ف”، “شیركه‌تی په‌ناه سه‌نعه‌تی لۆڕدگان”، “شیركه‌تی كارن گوسته‌ری هه‌فه‌شجان”، “كرێكارانی په‌یمانكاری شۆجاعی له پترۆشیمی سیرجان”، “كرێكارانی پترۆشیمی و نیرۆسازانی دوورگه‌ی جاسك” و “كرێكارانی عومران سه‌نعه‌تی پترۆشیمی ئاپادانا”.