ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، ١٥ هه‌زار په‌ره‌ستارا و كادری ده‌رمانی ١٦ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌یاله‌تی “مینه‌سووتا”ی ئا‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست و نه‌گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ڕێپێوانێكی به‌رینیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، ١٥ هه‌زار په‌ره‌ستار و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌یاله‌تی “مینه‌سووتا”ی ئا‌مریكا له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “بایه‌خدان به نه‌خۆش باشتره له بایه‌خدان به داهات” خوازیاری چاكسازی له بواری بێهداشت و ده‌رماندا بوون. به‌وته‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌ره‌ستارانی ئه‌یاله‌تی “مینه‌سووتا”، له‌و كاته‌وه وه‌رگرتنی په‌ره‌ستار و كادری ده‌رمان به شیركه‌تێكی په‌یمانكار سپێردراوه، به‌رێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له سه‌دا ٩٠ی حه‌قده‌سته‌كانیان چووه‌ته سه‌ره‌وه له حاڵێكدا به‌شێكی زۆر له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و ئه‌یاله‌ته به‌بێ گرێبه‌ست و به حه‌قده‌ستێكی كه‌مه‌وه كار ده‌كه‌ن و به‌هۆی نه‌بوونی قه‌رارداد، مافی مه‌رخه‌سی زه‌روورییان پێ نادرێت و له مه‌زایای خانه‌نشینیش ناتوانن كه‌ڵ وه‌ربگرن.