ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، هاوكات له‌گه‌ڵ كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئالاباما له ولایه‌ته‌كانی جۆرجیا، كرێكارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی “هارتسفیلد جهكسوون” له شاری “ئاتلانتا” مانیان گرت و خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
كرێكارانی فڕۆكه خانه‌ی شاری “ئاتلانتا” خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و دابین كردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی بۆ پێشگیری له نه‌خۆشی كۆڕۆنا بوون. پاش مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ئامازۆن، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “ئالاباما“ش مانیان گرتووه و ده‌ڵێن: پاش قبوڵكردنی كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان به هۆی دۆخی خراپی شیركه‌ت كه له ئاستی مایه‌پووچبوون له ساڵی ٢٠١٥دا بوو، به ته‌مای ئه‌وه بوون كه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌كوو كرێكارانی مه‌عه‌نه‌كانی دیكه په‌رداخت بكه‌ن به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.