کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی به‌رده‌وامی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

مانگرتنی به‌رده‌وامی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان 2

كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان له‌ مه‌یدانی خۆراسگان مانیان گرتووه‌ و خاوه‌ن تراكتۆره‌كان له‌ نێوه‌ڕاستی ئه‌و فه‌له‌كه‌یه‌ خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌. كه‌شاوه‌رزان ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌ت حه‌ق ئاوه‌یان پێ نه‌دات و زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو نه‌كاته‌وه‌ كۆتایی به‌و مانگرتنه‌ ناهێنن.