ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوانی سیاسی له ٢١ زیندانی ئێران بۆ چه‌نده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه سزای ئێعدام مانیان له خواردن گرت.
كارزاری نا بۆ ئێعدام زستانی ساڵی ڕابردوو و پاش له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراوی سیاسی ده‌ستی پێكرد و ئێستا به‌ندكراوانی سیاسی ٢١ زیندانی ئێران سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام مان له خواردن ده‌گرن. به‌ندكراوانی مانگرتووه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن.